ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر “شاڵاوی ئەنفال”دا تێپەڕ دەبێت

ئەمڕۆ 33یەمین ساڵیادی ئەنفالە، هەرچەندە بەهۆی كۆرۆناوە بڕیار نییە چالاكی گەورە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەشێك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان كردووە لە گەرمیان.

ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، “ئیدارەی گەرمیان ساڵانە لە 14/4 یادی ئەنفالدا مەراسیمی گەورە و چالاکی جۆربەجۆری ئەنجامداوە، بەڵام ئەمساڵ لەبەر پەتای کۆرۆنا و ڕێکارەکانی حکومەتی ھەرێم کە چالاکییەکانی ڕاگرتووە، زۆر بەداخەوە ناتوانین مەراسیمی گەورە و شایستە بۆ ساڵیادی ئەنفال ئەنجامبدەین”.

ئەمڕۆش لە 33یەمین ساڵیادی ئەنفالدا، لەكاتی ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری كەسوكاری ئەنفال لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە گوندی دێبنە لە گەرمیان، گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، كەسوكاری ئەنفالكراوان داوایان كرد، “ڕوفاتی كەسوكارەكانیان بهێندرێتەوە، هەروەها موستەشارەكان، ئەوانەی دەستیان لە ئەنفالدا هەبووە دادگایی بكرێن”.

پاش دروستبوونی ئەو ئاڵۆزییانە، ژمارەیەك بەرپرس كە بۆ دانانی تاجەگوڵینە ئامادەی مەراسیمەكە بوون، مۆنۆمێنتەكەیان بەجێهێشت.

لەلایەكی دیكەوە، لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە شاری چەمچەماڵ، مەراسیم بەڕێوە دەچێت و تاجەگوڵینە دادەندرێت.

هەرچەندە شاڵاوی ئەنفال بە چەند قۆناغێك دژ بە كورد ئەنجامدرا كە تیایدا 182 هەزار كورد شەهید كران، بەڵام ساڵانە 14ی نیسان وەك ڕۆژی یادكردنەوەی ئەو تاوانە دژ بە كورد دیاری كراوە، بەهۆی پەتای كۆرۆناشەوە ساڵی ڕابردوو مەراسیمی گەورە بۆ ئەو پرسە ساز نەكرا و ئەمساڵیش بە هەمان شێوە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی: ئامادەنیم بچمە هەولێر تەنیا بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەربگرم

محەمەد حەلبوسی رایدەگەیەنێت، ئەگەر ژیانیشم لەسەر دانابێت، ئامادەنیم بچمەوە هەولێر بۆ ئەوە ببمەوە بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.…
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەولێر: سەرجەم تیمەكان لە ئەركدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێرەوە ئاوییەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانيی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو و تەواوی شارەوانییەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان…
Total
0
Share