گەنجێکی جوتیار مینێکی پێدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ هەینی لە بناری کۆدۆی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران، مینێکی جۆری ڤاڵمارا بە گەنجێکدا تەقییەوە کە سەرقاڵی کشتوکاڵکردن بووە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، گەنجەکە دانیشتووی حاجی ئۆمەران بووە و تەمەنی 28 ساڵ بووە و سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ بووە.

لە ماوەی سێ مانگدا ئەوە دووەمین هاوڵاتییە لە حاجی ئۆمەران بەهۆی مینەوە گیان لەدەستدەدات.

بەپێی ئامارێکی بەشی ڕاگەیاندنی دەزگای کاروباری مینی هەولێر، لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 360 ناوچەی گومانلێکراو بە بوونی مین هەن، کە بەشێکی زۆریان کەوتوونەتە ناوچەی باڵەکایەتی و ژمارەیان دەگاتە سەرووی 160 ناوچەی گومانلێکراو.

هەر بەپێی ئامارەکە، له هەرێمی کوردستان ساڵانە 50 تا 60 کەس بەر مین دەکەون.

ئەو کێڵگە مینڕێژکراوانەی باڵەکایەتی جگە لەوەی بوونەتە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتییانی سنوورەکە، بوونەتە مەترسی لەسەر ژیانی گەشیاران و شاخەوانان و جوتیارانیش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی نەک ڕێگر نییە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت بەڵکو جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی برای بەڕێزم…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس بەتۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە لە هاوڵاتییان دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە رەگەزنامە عەرەب رادەگەیەنێت کە بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوە جەژنانەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share