وەزارەتی كشتوكاڵ قەدەغەی هاوردەكردنی تەماتە و خەیاری درێژكردەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بەردەوامیی دەدات بە قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی پاراستن و بەبازاڕ کردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانمان بڕیارماندا، بە بەردەوامیدان بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە و خیار) لە گشت خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان” .

هەروەها بڕیاردراوە بە هەڵگرتنی باج لەسەر بەرهەمی(قۆخ )ی هاوردە لە ڕێکكەوتی دەرچوونی ئەو نوسراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم : تاوەكو ئێستا 11 تیكتۆكچیمان دەستگیركردووە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت،”تاوەكو ئێستا 11 تیكتۆكچیمان دەستگیركردووە و هەڵمەتەكەمان بەردەوامدەبێت”. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی…
Total
0
Share