حکومەتی هەرێم لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەنزین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپاردووە، چەند ڕێکارێک بگرێتەبەر بۆ دروستنەبوونی قەیرانی نرخی بەنزین و نەوت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ‌وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه‌ سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌ گرفته‌كان، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه‌ هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت، تاوه‌كو له‌ داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت”.

بەپێی وتەکانی جوتیار عادل، سه‌باره‌ت به‌ نه‌وتی سپی، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتییان له‌ زووترین كاتدا، “بۆیە هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە حکومەت هەموو هەوڵێك دەدات بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە”.

سەبارەت بە هۆکاری گرانبوونی نەوت و بەنزین وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دا بووه‌ به‌نزین بۆ هاوڵاتییان دابینبكات به‌ نرخێكی گونجاو، به‌ڵام نرخی بەنزین بەرزبووەوە به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده‌ ده‌كرا، كه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوو به‌ نرخی نه‌وت و له‌ ڕابردووشدا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌ كه‌ هاوكات بووه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش، هەروەها هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێك دەروازە ڕاگیراوە”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. لە دهۆك ئاگر لە خوێندنگەیەکی ئاوارەکان کەوتەوە

بابەتی دواتر

ئەگەر هەیە (ئۆفساید) لە مۆندیالی قەتەر بکرێت بە ئۆتۆماتیکی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share