بەشێكی نوێ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی كرایەوە

بەشێكی نوێ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی تایبەت بە كوتانی تازە لەدایكبووان كرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەم بەشە نوێیەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لە چوارشەممەی رابردوو 31ی ئایارەوە دەستی بە كارەكانی كردووە و، تیایدا ڤاكسینی سیل و ڤاكسینی ئیفلیجی دەدرێتە ئەو منداڵانەی لەناو نەخۆشخانەكە لەدایكدەبن.

دەشڵێت، كردنەوەی بەشەكە بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئەو فشارەیە كە لەسەر نووسینگەی تۆماری لەدایكبوون و مردن دروستبووە بۆ كوتانی منداڵانی تازە لەدایكبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان گەزنەیی: لەسەر نەگەڕاندنەوەی داھاتی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل سکاڵای یاساییم تۆمارکردووە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، لەسەر نەگەڕاندنەوەی داھاتی دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل بۆ خەزێنەی گشتی سکاڵای…
Total
0
Share