بودجەی 2022ی عێراق كەمترنابێت لە 80 ملیار دۆلار

ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، بودجەی ساڵی داهاتوو كەمترنابێت لە 80 ملیار دۆلار و پەسەندكردنیشی دوادەكەوێت.

موزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری ئابوریی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022ی عێراق ئامادەكراوە.

لەبارەی بڕی بودجەی خەمڵێندراوەوە، ڕاوێژكارە ئابورییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشبینیكرد بودجەی ساڵی 2022 لە 80 ملیار دۆلار كەمترنەبێت.

موزهر محەمەد لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە وتی، گرفتی زۆر هەن لە ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا، لەوانە نرخی نەوت لە بودجەدا و بەهای دۆلار، ئەوانەش ڕەنگە ببنەهۆی دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە بۆ ماوەی چەند مانگێك.

ڕاوێژكارەكەی كازمی ئاشكرایكرد كە بودجەی 2022 كورتهێنان لەخۆدەگرێت، بەڵام لەو پارەیەی لە فرۆشتنی نەوت دەمێنێتەوە پڕدەكرێتەوە، بەبێ ئەوەی بڕەكەی دەستنیشانبكات.

لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022ی عێراقدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار دیاریكراوە، لەكاتێكدا نرخی نەوت نزیكبووەتەوە لە 83 دۆلاری ئەمریكی، بۆیە بڕیارە كورتهێنانی بودجە لەو پارەیە پڕبكرێتەوە كە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەیخاتە خەزێنەی وڵاتەوە.

بابەتی پێشتر

 لە سلێمانی سەنتەر بۆ دەستنیشانكردنی پێشوەختەی شێرپەنجە دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

بن سەلمان دوای نیوکاسڵ یانەیەکی زەبەلاحی ئیتاڵیاش دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق پشتگیریی زیاتری جوتیاران دەكات

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشنیارەكان بۆ پشتگیریكردنی جوتیاران كە…
Total
0
Share