بن سەلمان دوای نیوکاسڵ یانەیەکی زەبەلاحی ئیتاڵیاش دەکڕێت

شازادەی سعودیە، محەمەد بن سەلمان هەوڵەکانی بۆ کڕینی یانەی ئینتەر میلان دەستپێکردووە.

دوای کڕینی لەسەدا 80ی پشکەکانی یانەی نیوکاسڵ، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە، کە لەلایەن شازادە محەمەد بن سەلمانەوە سەرپەرشتیدەکرێت، هەوڵەکانی بۆ کڕینی یانەی ئینتەر میلان دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “کالچیۆ میرکاتۆ”، بڕیاربووە مانگی ئەیلولی 2021 بەرپرسانی خێزانی زهانگ كۆبوونەوە ئەنجامبدەن، کە خاوەنداریەتی یانەی ئینتەر میلانیان بەدەستهێناوە.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئیدارەی ئینتەر بەهۆی قەیرانە داراییەکانەوە دەناڵێنێت، چیتر توانای ئەوەیان نەماوە لە سەردەمی قەیرانەکاندا بەردەوامی بە پێگەیان لە یانە ئیتاڵییەکە بدەن، بەوهۆیەشەوە ڕەزامەندییان نیشانداوە لەگەڵ سعودییەکان مامەڵەی فرۆشتنی یانە مێژووییەکەی ئیتاڵیا بکەن.

کالچیۆ میرکاتۆ نووسیویەتی، دانوستاندنەکان ڕانەگیراون، بەڵکو لە دوای کۆتاییهاتنی کاروبارە کارگێڕییەکانی نیوکاسڵ، جارێکی دیکە هەوڵەکان بۆ ئینتەر میلان دەستپێکەنەوە.

بابەتی پێشتر

بودجەی 2022ی عێراق كەمترنابێت لە 80 ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە پلانی بۆ پێنج یاریزانی بێبەرامبەر داڕشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share