عێراق پشتگیریی زیاتری جوتیاران دەكات

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشنیارەكان بۆ پشتگیریكردنی جوتیاران كە لە ئەنجامی كەمی ئاو توشی گرفت بوون.

حەسەن نازم، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگری ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بڕی 5.750 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕیی ئاو لە دیالە.

باسی لەوەشكرد، كازمی لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشنیارەكان بۆ پشتگیریكردنی جوتیاران كە لە ئەنجامی كەمی ئاو توشی گرفت بوون.

لە كۆبوونەوەكەدا كازمی جەختی لەسەر پێویستیی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان كردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ ئێستا: پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا دەکەین

هێزەکانی هاوپەیمانان ستایشی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان دەکات بۆ هەماهەنگی لەنێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان تایبەت بە…
Total
0
Share