هێزی كۆماندۆ لەبارەی دۆخی كەركوكەوە: لە ئامادەباشیداین و چاوەڕوانی فەرمانین

هێزی كۆماندۆی كوردستانی سەر بە هێزەكانی 70، هێرشكردنە سەر كوردانی شاری كەركوك ئیدانە دەكات، دەڵێت، “لە ئامادەباشیدان و چاوەڕێی فەرمانن”.

هێزی كۆماندۆی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشی هێزە عێراقییەكان بۆسەر كوردانی كەركوك بڵاوكردووەتەوە، نووسیویەتی، “هێرشکردنە سەر خەڵکی شاری کەرکوک لەلایەن هێزەکانی حکومەتی عێراق ئیدانە دەکەین و خۆمان بە خاوەنی خەڵکی کەرکوک دەزانین”.

هێزی كۆماندۆی كوردستان دووپاتیشیكردووەتەوە، “سەرجەم هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە ئامادەباشیدایە، چاوەڕوانی فەرمانین”.

بابەتی پێشتر

جێگای قبوڵكردن نییە.. بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كازمی هەوڵی ئازادكردنی گەنجانی كەركوك دەدات

بابەتی دواتر

گروپە چەكدارەكان هەڕەشەدەكەن.. ڕۆیتەرز بوونی قائانی لە بەغداد دووپاتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share