جێگای قبوڵكردن نییە.. بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كازمی هەوڵی ئازادكردنی گەنجانی كەركوك دەدات

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕووداوەكانی دوو شەوی ڕابردووی كەركوك بڵاوكردەوە و دەڵێت، بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییە دەڕوانین و لە دوێنێ شەوەوە بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە پەلاماردانی ماڵی کورد و پێشێلکاریی ھێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی گەنجان ئاگادارکردووەتەوە كە ئەو دۆخە جێگەی قبوڵكردن نییە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەیدا مەكتەبی سیاسیی یەكێتی جەختدەكاتەوە كە یەکێتی، کەرکوک و کەرکوکییەکان لە ھەر موزایەدە و دروشمبازییەک بە گەورەتر دەزانێت کە ھەندێک لایەن و لەنێوانیاندا ھەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ مەرام و دەستکەوتی بچووکی حیزبی، دۆزی گەورەی کەرکوک و چارەنووسەکەی و دانیشتووانی دەخەنە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی”.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی کەرکوک دەڕوانێت کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دروستکراوە، بۆ ھەموو لایەکی ڕووندەکەینەوە لە دوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێز مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە پەلاماردانی ماڵی کورد و پێشێلکاریی ھێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی گەنجان ئاگادرکردووەتەوە، لە پەیوەندیی بەردەوام بووە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و دووپاتیکردووەتەوە ئەو دۆخە دروستکراوە جێگای قبوڵکردن نییە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەرکوک و کەرکوکییەکان لە ھەر موزایەدە و دروشمبازییەک بە گەورەتر دەزانێت کە ھەندێک لایەن و لەنێوانیاندا ھەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەرام و دەستکەوتی بچووکی حیزبی دۆزی گەورەی کەرکوک و چارەنووسەکەی و دانیشتووانی دەخاتە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی، کە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەکی سیاسی نالۆژیکییە بۆیە یەکێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێکەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێکەوە ژیانەی کەرکوک دەکات، ھاوکات پارێزەری ماف و خاک و کوردستانی بوونی شارەکە دەکاتەوە و بەم ستراتیژە کاردەکات و لەھیچ لایەنێکی قبوڵناکات درێژە بەم جۆرە ڕەشبگیرییە بدات و ژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێکیش یەکێتی بژاردەی یەکلاکەرەوەی ھەیە.

ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان

بابەتی پێشتر

وێنە.. بارانبارین لەبەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

هێزی كۆماندۆ لەبارەی دۆخی كەركوكەوە: لە ئامادەباشیداین و چاوەڕوانی فەرمانین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو بارانبارین بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی بەردەوامدەبێت…
Total
0
Share