بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان وێنەی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی وێنەکان لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكانی دهۆک و هەولێر بارانبارین دەستیپێکردووە.
هەروەها کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە نزبوونەوەی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی پێنجەشەممە کردووە.
بەپێی ئەو وێنانەی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لەهەریەکە لە ناوەندی شاری هەولێر، دهۆک، زاخۆ و پیرمام دەستیپێکردووە.