درۆنێك لە هەولێر خرایە خوارەوە

دوای نزیكبوونەوەی لە ئاسمانی سەربازگەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شارۆچكەی هەریر، لەلایەن سیستمی بەرگریی هێزەكانی هاوپەیمانانەوە درۆنێك خرایە خوارەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێكی نەناسراو لە ئاسمانی سەربازگەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە شارۆچكەی هەریر-ی سەر بە پارێزگای هەولێر نزیكبووەوە.

پەیامنێرمان لە هەولێر لە زاری شایەتحاڵانەوە رایگەیاند، لەلایەن سیستمی بەرگریی سەربازگەكەوە درۆنەكە تێكشێكندراوە.

لە زاری دانیشتووانی ناوچەكەشەوە وتی، دەنگی تەقەكردنێكی زۆر بیستراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هادی ئەکرەم: کۆی مامەڵەکانی خانەنشینیی پێشمەرگە کە هاتوونەتە لای ئێمە تەواوبوون

بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئەو مامەڵانەی تایبەت بە خانەنشینیی پێشمەرگە نێردراونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە، سەرجەمیان تەواوبوون.…
Total
0
Share