(ڤیدیۆ) ئاتالانتا بە سێ گۆڵی ناپۆلی بڕی و گەیشتە فاینەڵی کۆپا ئیتاڵیا

یانەی ئاتالانتا لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا ڕوبەڕوی یوڤانتۆس دەبێتەوە

ئەمشەو، چوارشەممە ڕوبەڕوبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا لە نێوان ئاتالانتا و ناپۆلی ڕکابەری ئەنجامدرا و ئاتالانتا خۆی گەیاندە یاری کۆتایی.

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی کۆتایی “کۆپا ئیتاڵیا” لە ستاد جیویس، ئاتالانتا میوانداری ناپۆلی کرد، یارییەکە بە بردنەوەی ئاتالانتا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئاتالانتا لە خولەکەکانی 10 و 16 و 78 لەلایەن دوڤان زاپاتا و ماتیۆ پیسینا (دوو گۆڵ)، تاکە گۆڵەکەی ناپۆلی لە خولەکی 53 لەلایەن هێرڤینگ لۆزانۆوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە  (3-1)و پاڵپشت بە یاریی چوون کە (0-0)، ئاتالانتا بێرگامۆ گەیشتنی بە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا مسۆگەرکرد و ناپۆلی ماڵئاواییکرد.

لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا یانەی ئاتالانتا دەبێتە میوانی یانەی یوڤانتۆس و براوەیان جامەکە بۆ وەرزی 2020/2021 بەرزدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

لیستەر سیتی 1-0 برایتۆن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیشبیلە یاری چوونی کۆپای بە دوو گۆڵ لە بەرشلۆنە بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share