“هەموو شتێک گران دەبێت”

بازرگانێكی خۆراك لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و كاریگەرییەكانی لەسەر نرخی خۆراک هۆشداریی دەدات.
شەریف حاجی ڕەسوڵ، خاوەن كۆمپنیای بازرگانیی خۆراك لەمیانەی لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ڕاستەوخۆ كاریگەریی لەسەر بەرزكردنەوەی خۆراک لە بازاڕدا هەیە و ئەمە ڕاستەوخۆ كاریگەریی زۆر لەسەر كەسانی كەمدەرامەت جێدەهێڵێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە وەک ڕەشبینیی ناڵێت بەڵكو هۆشیاركردنەوەی خەڵكە كە ڕووبەڕووی ئەم ڕاستییە دەبنەوە و بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار ڕاستەوخۆ نرخی خۆراك بەرزدەكاتەوە و بە دوو ڕۆژ و سێ ڕۆژیش چارەسەر نابێت.
وتیشی، “بەهۆی ئەوەی كاسبكاران و بازرگانان بە دۆلار مامەڵە دەكەن، بەڵام لەبەرانبەردا بە دینار كاڵاكانیان ساغدەكەنەوە ئەو جیاوازییە لە نێوان دینار و دۆلاردا بۆیان دروستدەبێت، دەبێت لەسەر فرۆشتنی كاڵاكانیان بە هاوڵاتیان پڕیبكەنەوە؛ چونكە ئەوان بە دۆلار مامەڵەیبازرگانییەکانیان دەكەن”.
ئاشكراشیكردووە، “تا 10 بۆ 15 ڕۆژی دیكە ئەو خۆراكانەی لە نێو كۆگاكاندا ماون بە نرخی پێشووتر دەمێننەوە و پاش ئەو وادەیەش نرخی شتومەک ڕاستەخۆ بەرزدەبێتەوە و ئەمەش حكومەتە لێی بەرپرسیارە”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت. لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەرانی مامۆستایانی…
Total
0
Share