فیلمی (نۆ تایم تو دای) نوێترین زنجیرە فیلمەكانی جیمس بۆند پێشەنگی هۆڵەكانی سینەمای ئەمریكای لاتینی گرتووە و لە هەفتەی یەكەمیدا داهاتەكەی گەیشتووەتە 55.3 ملیۆن دۆلار.
فیلمەكە، كە دوایین كاری ئەم زنجیرەیەیە دانیێل كریگ-ی ئەكتەری بەریتانی ڕۆڵی پاڵەوانەكەی دەگێڕێت، تیایدا هەواڵگرێكی نهێنی ناچاردەبێتە مۆڵەتەكەی بپچڕێنێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنەكانی.
فیلمی (ڤینۆم: لێت زێر بی كارنج) كە كۆمپانیای سۆنی بەرهەمی هێناوە لە ڕیزبەندی دووەمدایە و 31.8 ملیۆن دۆلاری لە هەفتەی دووەمی نمایشكردنیدا چنییەوە و كۆی داهاتەكەی بۆ هەردوو هەفتەكە گەیشتە 141 ملیۆن دۆلار.
ڕۆڵی پاڵەوانی فیلمەكە تۆم هاردی، ئەكتەری بەریتانی دەیگێڕێت لە كەسێتی ئیدی برۆك-ی ڕۆژنامەنوسی بنكۆڵكار كە پەیوەندی لەگەڵ بونەوەرێكی نامۆدایە و ناوی (ڤینۆم)ە و خاوەن هێزێكی گەورەیە. برۆك پێویستە كلیتۆس كاسادی بكوژ بوەستێنێت كە وودی هارلسۆن ڕۆڵەكەی دەگێڕێت، ئەو لە بەندینخانە هەڵهاتووە پاش تێكەڵبوونی لەگەڵ بوونەوەرێكی نامۆی دیكە.
لە ڕیزبەندی سێیەمدا فیلمی وێنە جوڵاوەكان (زە ئادەمز فامیلی 2) دێت كە داهاتەكەی گەیشتووەتە 10.1 ملیۆن دۆلار.
ڕیزبەندی فیلمەكانی دیكە بەمجۆرەیە:
4- فیلمی (شانگ چی ئاند زە لیجند ئۆف زە تن رینگز) یەكەم فیلمی ستۆدیۆكانی (مارفل)ی سەر بە كۆمپانیای دیزنی.
5- فیلمی (زە كانی سایتن ئۆف نوارك) كە داهاتی هەفتەی دووەمی 1.4 ملیۆن دۆلار بووە.
6- فیلمی خەیاڵیی زانستیی كۆمیدی (فری گای) بە داهاتی 1.2 ملیۆن دۆلار.
7- فیلمی (دێر ئیڤان هانس) یەك ملیۆن دۆلار.
8- فیلمی (لامپ) یەك ملیۆن دۆلار.
9- فیلمی (كاندیمان) 710 هەزار دۆلار.
10- فیلمی (جانگل كرۆز) 215 هەزار دۆلار.