ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی کاسیمێرۆی دۆزییەوە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەگرنگییەوە لە ئۆریلیان چوامینی ئەستێرەی فەرەنسی دەڕوانێت، بڕیارە لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 بۆندی پێشکەشبکەن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵی واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ناوەندی فەرەنسی، ئورلیان چوامینی دەدات.

لاوە بەهرەدارەکەی یانەی مۆناکۆ وەک ئامانجێکی نوێ لەلایەن کارلۆ ئەنچلۆتی-یەوە دەستنیشانکراوە، دوای ئەوەی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدرێسی فەرەنساوە ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا.

“لۆس بلانکۆس” لەم وەرزەدا تەنها کاسیمێرۆ-ی هەیە لە هێڵی ناوەندی بەرگری و چەندین وەرزە لەهەوڵدان بۆ دابینکردنی جێگرەوەیەکی گونجاو.

نرخی گواستنەوەی چوامینی بە نزیکی 35 ملیۆن یورۆ مەزەندە دەکرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانەی شاهانە ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکی سەخت دەبنەوە بۆ گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە، بەوپێیەی یانەکانی چێڵسی و یۆڤانتۆس-یش بەهەمان شێوە خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

ئەگوێرۆ و دێمبیلی گەڕانەوە

بابەتی دواتر

هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بۆ مۆندیال چەند ملیۆن وەردەگرن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند تاوەکو 2022 یاریناکات

هێرشبەری نەرویجی-ی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند تاوەکو سەرەتای ساڵی 2022 ناتوانێت بەشداریی هیچ یارییەک بکات. ڕۆژنامەی بێلد…
Total
0
Share