(NBA) ئەنتیتۆکۆنمپو میڵواکی باکسی گەڕاندەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتن

تیمی میڵواکی باکس، هەڵگری ناسناوی ڕایەڵەی نیشتیمانیی باسکەی ئەمریکا لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 11ی خولی یانە پیشەگەرەکان بردنەوەی بەرامبەر تیمی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز تۆمارکرد.

دوای دوو دۆڕاندنی لەسەریەک بە تیمەکانی نیویۆرک نیکس و واشنتن ویزەرس، ئەستێرەکانی تیمی میڵواکی باکس بە ڕابەری ئەنتیتۆکۆنمپۆ توانییان بە ئەنجامی (118-109) بردنەوە بەرامبەر تیمی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز تۆماربکەن، لە کاتێکدا فیلادلفیا لەم وەرزەدا باشترین ئاستی پێشکەشکردووە و لە لوتکەی ڕیزبەندیی تیمەکانی بەری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکایە.

دۆڕاندنی فیلادلفیا چوارەمە لەم وەرزەدا، لەبەرامبەردا تیمی میڵواکی باکس لەکۆی 11 گەڕی (NBA) شەش بردنەوەی بەرامبەر بە پێنج دۆڕاندن تۆمارکردووە، لە ڕیزبەندیی تیمەکانی خۆرهەڵاتی ئەمریکا دەکەوێتە پلەی نۆیەمەوە.

دوایین ئەنجامەکانی گەڕی 11ی (NBA):

میڵواکی باکس 118-109 فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز

ئەتلانتا هوکس 98-110 یوتاجاز

پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرس 109-117 لۆس ئەنجلس کلیپەرز

بابەتی پێشتر

مەلالا لە تەمەنی 24 ساڵیدا هاوسەرگیریی كرد

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا و ڕوسیا لەبارەی كۆچبەرانەوە هاتنەدەنگ و داوای دروستكردنی فشار دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share