تاوه‌کو ئێستا میدیاکانی ئیسپانیا به‌رده‌وامن له ڕوونکردنه‌وه و باسوخواسی ئه‌و په‌ناڵتییه‌ی له تایمی دووه‌می یاری کلاسیکۆ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئه‌ژمارکرا.
که‌ناڵی کواترۆی ئیسپانی گفتوگۆی ده‌نگی نێوان داوه‌رانی یاریی کلاسیکۆی بڵاوکردووه‌ته‌وه، تیایدا یه‌کێک له داوه‌رانی سه‌رهێڵ “لاین مان” به مونوێرا ده‌ڵێت،” ڕامۆس سه‌ره‌تا درێسی لانگلێتی ڕاکێشا، هه‌ڵه‌یه له‌سه‌ر ڕامۆس، هه‌ڵه‌یه له‌سه‌ر ڕامۆس”.
سه‌رچاوه‌که جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه، که بڕیاره‌که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بڕیاری داوه‌رانی ناو یاریگا نه‌بووه، به‌ڵکو ستافی (ڤار) سووربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی مونوێرا په‌ناڵتی ئه‌ژماربکات، کاتێکیش مونوێرا گرته‌کانی بینیوه به‌هه‌مان شێوه هاوڕابووه له‌گه‌ڵ ستافی یاسایی ڤار و بڕیاریداوه، به‌ڵام داوه‌ری سه‌رهێڵ که به‌رپرسه له ئه‌ژمارکردن و خوێندنه‌وه بۆ به‌ریه‌ککه‌وتنه‌کان، هاوڕانه‌بووه.
کلاسیکۆی چوونی لالیگا له یاریگای کامپ ن‌و به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک کۆتاییهات، یانه‌ی شاهانه له ڕووی هونه‌ری و جه‌سته‌ییه‌وه باشتر ده‌رکه‌وت، بۆیه زۆرینه‌ی شاره‌زایان له شیکارییه‌کانیاندا پێیانوابوو، ئه‌گه‌ر ئه‌ژمارکردنی په‌ناڵتییه‌که‌ی ڕامۆسیش له ئارادا نه‌بووایه پێنه‌ده‌چوو به‌رشلۆنه بتوانێت بردنه‌وه به‌ده‌ستبهێنێت.