ئەنچیلۆتی لە ئاستی یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید ڕازییە

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە ئەوان یارییەکی جوانیان کردووە و شایستەی ئەوە بوون گۆڵی زیاتر بکەن.

وتیشی: کەریم بنزیمە یارییەکی باشی کردووە و لە ئاستی ڕازیم و پێکانەکەى ڕۆدریگۆش قورس نییە.

بەشێک لە قسەکانی ئەنچیلۆتی

/ ڕۆدریگۆ دەتوانێت لە زۆر شوێنی یاریگادا یاریی بكات و ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد

/ چوامینی و كروس بەشێوەیەكی باش مامەڵەیان لەگەڵ دۆخی یارییەكە كرد

/ تایمی یەكەم بەشێوەیەكی زۆر باش دەركەوتین تایمی دووەم ڕیتمی یاریكردنمان خاو بووەوە

/ ڕازیم لە ئاستی یاریزانەكان و ئەوەی گرنگ بوو چانسی گۆڵمان زۆر بوو

/ پێكانەكەی ڕۆدریگۆ قورس نییە

/ بنزیمە یارییەكی باشی كرد و بەرگریكارەكانی سەرقاڵ كردبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی بایرن به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌شدارینه‌که‌ن

ئه‌گه‌رهه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی کاریگه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی پێکانه‌وه، نه‌توانن‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌شداریبکه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌کانی بێلد سپۆرت،…
Total
0
Share