پێنج یاریزان بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی “باڵۆندۆر” پاڵێوراون

چەندین پاڵەوانیەتی وەک جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ و کۆپا ئەمریکا لە هاوینی 2021 ئەنجامدەدرێن، کاریگەریی لەسەر ئەنجامی کۆتایی خەڵاتی باڵۆندۆر دروستدەکەن.

بەر لە بەخشینی خەڵاتەکە و پێش ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتییە گەورانە، ماڵپەڕی “سپۆرتس کیدا” ناوی پێنج یاریزان وەک پاڵێوراوی سەرەکی بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دیاریدەکات، ڕەنگە لەدوای چنینەوەی ناسناوە نێودەوڵەتییەکان چانسیان بەهێزتربێت بۆ بوون بە باشترینی جیهان.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: گۆڵکاری خولی ئیتاڵیایە بە 29 گۆڵ، یەکێکە لە ئەفسانە زیندووەکانی تۆپی پێ، سەرەڕای ئەوەی ناسناوی کالچیۆ و چامپیۆنزلیگی بەدەستنەهێناوە، بەڵام کاریگەری هەبووە لەسەر یوڤانتۆس بۆ بردنەوەی ناسناوەکانی کۆپا ئیتاڵیا و سوپەری ئیتاڵیا.

لیۆنێل مێسی: لەسەر ئاستی تاکە کەسی ئەفسانە زیندووەکە یەکێکبووە لە باشترینەکانی وەرزی ڕابردوو، چەندین ڕیکۆردی ئاڵۆزی شکاندووە، خاوەنی شەش باڵۆندۆرە و گۆڵکاری خولی ئیسپانیایە بە تۆمارکردنی 30 گۆڵ، بە درێسی بەرشلۆنەوە ناسناوی جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

کیلیان مباپێ: یەکێکە لە باشترین یاریزانانی تۆپی پێ و میدیاکان بە شایستەی باڵۆندۆری دەزانن، تەمەنی 22 ساڵە و بە تۆمارکردنی 27 گۆڵ خەڵاتی گۆڵکاری خولی فەرەنسای بەدەستهێناوە، هەروەها بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە ناسناوی جامی فەرەنسای بەدەستهێناوە.

نگۆلۆ کانتی: بەهرەی مێسی و کریستیانۆی نییە و هاوشێوەی مباپێ نییە لە خێرایی لێسەندنەکانیدا، بەڵام لە پێگەکەی خۆیدا باشترینی جیهانە و بەوە ناسراوە بۆ ساتێک لەناو یاریگا ڕاناوەستێت و بەردەوام لە جووڵەدایە، یاریزانە فەرەنسییەکە کاریگەریی لەسەر یانەی چێڵسی هەبووە لە بەدەستهێنانی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی: وەرزی ڕابردوو شایستەی خەڵاتی باڵۆندۆر بوو، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە خەڵاتەکە دابەشنەکرا.

لەم وەرزەدا بەردەوامبووە لەسەر ئاستە بەرزەکەی، بە تۆمارکردنی 41 گۆڵ توانیویەتی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی ئەوروپا و ئەڵمانیا بەدەستبهێنێت، هەروەها ڕیکۆردێکی مێژوویی گێرد مولەری ئەفسانەی ئەڵمانیا و بایرنی شکاندووە و بووەتە یەکەمین یاریزان زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزی خولی ئەڵمانیا تۆماردەکات، ناسناوی خول و جامی ئەڵمانیای بەدرێسی بایرن میونشنەوە بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس داهاتووی پۆچتینۆ یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی دواتر

توشبوون و چاكبوونەوە بە كۆرۆنا لە هەرێم هاوتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share