هەڵبژاردنی نوێنەران.. ڕێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەرێمی كوردستان

كۆمسیۆنی باڵای سەرخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكردووە، ڕێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتییانیش لە هەڵبژاردنەكەدا لە چەند شار و ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان %40ی تێپەڕاندووە.

دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكردووە.

بەپێی ئەو داتایانەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، ڕێژەی بەشداریی هاوڵاتییان لە هەولێر بە نزیكەیی 40 % بووە، لە پارێزگای سلێمانیش زیاتر بووە لە 35%، بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوە جیاوازە عێراقی و بیانتییەكانیش ڕێژەی بەشداری لە پارێزگای دهۆك نزیكەی 52% بووە، لە كەركوكیش 23% بووە.

لە هەڵەبجە ڕێژەی بەشداری 38% بووە.

هەروەها لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێژەی بەشداریی زیاتر بووە 47 %ە.

نوێدەكرێتەوە..

بابەتی پێشتر

ئیمارات 10 بنەمای بۆ 50 ساڵی داهاتووی خۆی دیاریكرد

بابەتی دواتر

کریستیانۆ: هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share