بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، ئەو هێلیکۆپتەرەی لە ئەزمەڕ کەوتبووە خوارەوە، لەلایەن بەشی فڕۆکەوانیی دژەتیرۆرەوە دەرهێندرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەنداوێکدا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی رۆژی هەینی، هێلیکۆپتەرێکی بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لەکاتی هەوڵی دەرهێنانی ئۆتۆمبێلێک لە لوتکەی هەڕوتەی شاخی ئەزمەڕ کەوتەخوارەوە و لەبەر سەختیی ناوچەکە نەتوانرا هێلیکۆپتەرەکە و پارچەکانی بهێنرێنە خوارەوە، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ئاگادارکرایەوە لەڕێی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی، بۆ هێنانەوەی هێلیکۆپتەرەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشی فڕۆکەوانیی دژەتیرۆر، لە ئەرکێکی قورس و ئەستەمدا، هەستا بە هاوکاریکردنی تیمەکان و بەشێوەیەکی زانستی و سەلامەت، هێلیکۆپتەرەکە لە شاخی ئەزمەڕ هێنرایە ناو پارکی هەواری شار.