بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، رایگەیاند، لەسەر رێگای تەگەران – چوارتا پێنج کەس بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر رێگای تەگەران – چوارتا لە سنووری پارێزگای سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
وتیشی، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
سامان نادر، باسی لەوەشکرد، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب روویداوە.