چاڤی هێرناندێز: هەموو ئەگەرەكان بۆ بەرشلۆنە كراوەن

چاڤی هێرناندێز-ی ڕاهێنەری یانەی سەد-ی قەتەری، دەرگای بەڕووی یانەی بەرشلۆنە كردەوە، بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە كەتەلۆنییەكە.

لەماوەی ڕابردوودا و پاش فشارەكان بۆ دەركردنی ڕۆناڵد كومان، دەنگۆی نزیكبوونەوەی چاڤی لە ڕاهێنەرایەتی بەرشلۆنە زۆرتربوون.

لە لێدوانێكیدا چاڤی وتی، “هەر گرێبەستێكم پێشكەش بكرێت بیری لێدەكەینەوە و دواتر بڕیار دەدەین”.

كوڕە ئیسپانییەكە ڕاشیگەیاند، “نازانم داهاتووم لەكوێ دەبێت، بەڵام هەموو ئەگەرەكان كراوەن”.

لەماوەی رابردوودا ئاماژە بەوەدرا پەیوەندییەكانی خوان لاپۆرتا-ی سەرۆكی بەرشلۆنە و چاڤی هێرناندێز بەرەو باشی چوون و هەموو ئەگەرەكان بۆ ئەوەن لە داهاتوویەكی نزیكدا بیگەڕێننەوە بۆ ئیسپانیا.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن: لەسەرتاسەری عێراق لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان کێشەی دروستکردووە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس: "ریاڵ مەدرید دەبێت سزا بدرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share