ڕیاڵ و لیڤەرپوڵ وازیان لە مباپێ نەهێناوە

نوێنەرانی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ، جارێکی دیکە دەرگای گواستنەوەیان بە ڕووی کیلیان مباپێی فەرەنسیدا کردووەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی “ڕیلیڤۆ”ی ئیسپانی کەوتووە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەرگیز دەرگای بە ڕووی کیلیان مباپێ-دا دانەخستووە، بەڵکو پێیوایە لە هەر وادەیەکی گواستنەوەکاندا دەکرێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکات.

بۆ ئەو مەبەستەش بەر لە مۆندیال و تەنانەت دوای مۆندیالیش دانوستاندنیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانیدا کردووە، سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکەی فەرەنسا بۆ دوو وەرز گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێکردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ پێیانوایە داروین نونێز نەیتوانیوە کەلێنی ڕۆشتنی سادیۆ مانێ پڕبکاتەوە، بۆیە دووبارە لەگەڵ باوکی مباپێ و لێپرسراوی کارەکانی پەیوەندییان پێکهێناوە، ئامادەییشیان دەربڕیوە سەرجەم مەرجەکانیان جێبەجێ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لی دائی ده‌گرێته‌وه‌؟ کریستیانۆ پوشکاشی گرته‌وه‌ و بووه‌ چواره‌م گۆڵکاری مێژوو

کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پۆرتوگالی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس، ڕیکۆردی فێرینس پوشکاشی هه‌نگاری هاوتاکرده‌وه‌ و ته‌نها حه‌وت گۆڵی ماوه‌ ڕیکۆرده‌ مێژووییه‌که‌ی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌رامبه‌ر هۆفنهایم دوو خاڵی دیکه‌ی له‌ده‌ستدا

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 26ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر هۆفنهایم ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ئه‌نجامی یه‌کسانبوون کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share