(ڤیدیۆ) ناپۆلی لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی دیکەی بەرامبەر بە ئۆدینێزی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (15)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای “دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا” میوانداریی یانەی ئۆدینێزی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی لوچیانۆ سپالێتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “پارتینۆپێ” لە خولەکەکانی 15، 31، 58 لەلایەن ڤیکتۆر ئۆسیمین پیۆتەر زێلینسکی و ئیلیف ئیلماسەوە تۆمارکران، دوو گۆڵەکەی ئۆدینێزی لە خولەکەکانی 79، 82 لەلایەن لیا نیستۆرۆڤسکی و لازار ساماردزیچەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامەکە، ناپۆلی بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ پێگەی خۆی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی کالچیۆ بەهێزتر کرد، لە بەرامبەردا ئۆدینێزی بە 24 خاڵەوە چووە پلەی هەشتەم.

بابەتی پێشتر

6 خووی خراپ كاریگەریی نەرێنی لە مێشك دروستدەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك ئاراستەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەری ئەرجەنتین ناڕازییە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەرجەنتین و پاراگوای یەكسان بوون و سكالۆنی-ش دڵتەنگە بە ئەنجامەكە، بەرازیلیش سێ گۆڵی لە فەنزوێلا…
زیاتر ببینە

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟

زێدان جارێکی تر پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەى مارسیلیای ڕەتکردەوە و چاوەڕێی ئەوەیە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی گەورە بگرێتە ئەستۆ. بە…
Total
0
Share