ئینتەرمیلان بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید دوو یاریزانی لەدەستدەدات

 

هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان، ڕۆمێلو لوکاکۆ مەحاڵە سبەیشەو لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید بتوانێت بەشداریبکات.

لوکاکۆ لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی شاختار دووچاری پێکانی ماسولکەیی هات، بەهۆیەوە بەشداری یاری پارمای لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا نەکرد، هێشتا نەشیتوانیوە بەسەر پێکانەکەیدا زاڵ ببێت و بگەڕێتەوە سەر مەشقە ئاساییەکان.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لوکاکۆ بەهۆی پێکانەوە ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت، سبەیشەو لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناتوانێت بەشداریبکات، بەهەمان شێوە ئەگەر هەیە یەکشەممەی داهاتوو بەرانبەر ئاتالانتا بێرگامۆ بەشداری پێنەکرێت.

تانکریدی پاڵمێری ڕۆژنامەنوسی ناوداری ئیتاڵیا دووپاتیدەکاتەوە، لوکاکۆ تاکە یاریزان نییە بەرانبەر ڕیاڵ بەشداریناکات، بەڵکو ئەلێکسیز سانچێز نەیتوانیوە ماوەی چارەسەری پێکانەکەی بە سەرکەوتووی تێپەڕێنێت و ئەم یاریزانەش بەرانبەر یانەی شاهانە بەشداریناکات.

بڕیارە سبەیشەو لە دی ستیفانۆ ستادیەم لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری ئینتەرمیلان بکات، ئەم یارییە گرنگی ئەوتۆی هەیە بەوپێیەی یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی تەنها خاڵێک لەکۆی دوو ڕوبەڕوبوونەوە کەوتووەتە پلەی چوارەمی گروپی دووەمەوە، لە بەرانبەردا ئینتەرمیلان خاوەنی دوو خاڵە و دەکەوێتە پلەی سێیەمەوە.

بابەتی پێشتر

یاری نێوان بەرشلۆنە و دینامۆ کیێڤ دەکرێت؟ (11) حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکرا

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بە ڕەزامەندی کومان یەکەم ئامانجی میرکاتۆی زستانی دیاریکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆچتینۆ ترسی لە دەركردن نییە

ماوریسۆ پۆچتینۆ، ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان پێیوانییە بەهۆی كرانە دەرەوەیان لە جامی فەڕەنسا، دووربخرێتەوە. یانەی پاریس سانجێرمان بە لێدانی…
Total
0
Share