بەغداد جارێكی دیكە پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەخۆیەوە بینی

Iraqi demonstrators run away from tear gas canister during anti-government protests in Baghdad, Iraq October 26, 2020. REUTERS/Khalid al-Mousily

لەمیانی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە ناوەڕاستی بەغداد، ڕوبەڕوبوونەوە و پێكدادان لەنێوان هەردوولادا ڕویدا.

دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان پاش ئەوە دێت، دوێنێ یەكشەممە لە بەغداد و ژمارەیەك شاری دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە بۆنەی ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی 2019 هاوڵاتییان گەڕانەوە گۆڕەپانەكان.

لەئێستادا، سەدان خۆپیشاندەر لە ناوەڕاستی شاری بەغداد بە تایبەتیش لە گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەتەوە و داوا دەكەن ئەو داواكارییانەیان كە لە خۆپیشاندانەكانی ڕابردوودا پێشكەشیان كردبوو، جێبەجێ بكرێن.

نەقیب حاتم جابری، ئەفسەر لە پۆلیسی بەغداد، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دووبارە ڕوبەڕوبوونەوە و پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا لە پردەكانی كۆماری و سنەك لە ناوەڕاستی بەغداد ڕوویداوە”.

ئەو ئەفسەرەی پۆلیسی ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕوبەڕوبوونەوە و پێكدادان لەو كاتەدا ڕوویداوە كە هێزە ئەمنییەكان هەوڵیانداوە بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن.
دوێنێ‌ یەكشەممە لە یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی ساڵی 2019دا، خۆپیشاندان لە شاری بەغداد و ژمارەیەك شاری دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەنجام دران.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندبوو، لەمیانی خۆپیشاندانەكانی دوێنێ‌ یەكشەممە لە بەغدادی پایتەخت، 43 كارمەندی ئەمنی برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share