ئیلهام ئەحمەد بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشكرادەكات

سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات – مەسەدە ڕایگەیاند، ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە ڕوونی بەڵێنیانداوە لە ڕۆژئاوای کوردستان بمێننەوە و بەردەوامبن لە تێکشکاندنی پاشماوەکانی داعش.

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە چاوپێکەوتێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، “ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەڵێنیداوە سەرەڕای تێکشکاندنی پاشماوەکانی داعش، ناوەندەکانی خزمەتگوزاریی سەرەتایی چالاکبکات و هاوکاربێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ دۆخی باکووری سوریا”.

ئەو بەرپرسەی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکراشیكرد، ئەمریکا پێی ڕاگەیاندوون لە ڕۆژئاوا دەمێننەوە و پاشەکشە ناکەن.

ئیلهام ئەحمەد بە ئاژانسەکەی وتووە، “کوردەکان لە سوریا داوایان لە حکومەتی ئەمریکا کردووە یارمەتییان بدەن سەرلەنوێ خاڵی سنووریی (یەعرووبیە) لە نیوان سوریا و عێراق بۆ یارمەتییە مرۆییەكان بکەنەوە و نەخشێکی گرنگ بگێرن لە گەیشتن بە سەقامگیریی سیاسی”.

سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ئاماژە بە سەردانەکانی شاندی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات بۆ ڕوسیا و ئەمریکا و دەڵێت، “ئەو دوو وڵاتە ڕۆڵی بەرچاویان لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت”.

پێشتر شاندێکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا سەردانی مۆسکۆی کرد و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، دوای مۆسکۆ شاندەکەی ڕۆژئاوا سەردانی واشنتنیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و كۆنگرێس کۆبوونەوە.

شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بەدوای چارەسەرێکی سیاسیدا دەگەڕێت بۆ دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان، لەسەر ئەو پرسە، جگە لە ئەمریکا و ڕوسیا، لەگەڵ دیمەشقیش بەناڕاستەوخۆ قسەیان کردووە و بڕیاریشە لەگەڵ ئێران قسەبکەن، ئەم زانیارییانە لەناو قسەکانی ئیلهام ئەحمەد-دا هەبوون.

بابەتی پێشتر

سنووری پارتی دەنگدەری هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەی لە سنووری یەکێتی زیاترە

بابەتی دواتر

پاسەوانەکەی لقی 12ی پارتی بەهاوکاری هاوژینەكەی کوژراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share