به‌رشلۆنه‌ زیانی دارایی پێوانه‌یی بۆ وه‌رزی 2020-2021 ئاشکراکرد

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، ژماره‌ داراییه‌کانی بۆ وه‌رزی 2020-2021 ئاشکراکرد، تیایدا زیانه‌کان به‌ 410 ملیۆن پاوه‌ند خه‌مڵیندراون.

به‌پێی داتا فه‌رمییه‌کان، داهاتی یانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌که‌ 190 ملیۆن پاوه‌ند بەراورد بە وه‌رزی ڕابردوو که‌میکردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا به‌کارخستن و خه‌رجی به‌رزبوونه‌ته‌وه‌ بۆ 965 ملیۆن، زیانه‌کان هاوکاتن له‌گه‌ڵ لێدوانه‌کانی ڕابردووی خوان لاپۆتیای سه‌رۆکی یانه‌ که‌ ئاشکرایکردووه‌، قه‌رزه‌ که‌ڵه‌که‌بووه‌کان بۆ 1.15 ملیار پاوه‌ند به‌ڕێژه‌ی 170 ملیۆن زیادیانکردووه‌.

هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایه‌ڵه‌ی یانه‌کانی لالیگا بڵاویکرده‌وه‌، که‌ بەرزترین ئاستی مووچه‌ی یاریزانانی بارسا 84 ملیۆن پاوه‌ند که‌میکردووه‌، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له‌ ئامار و داهاتی گشتیدا به‌ 212 ملیۆن ده‌خه‌مڵێندرێت که‌ له‌ هی شه‌ش یانه‌ی گه‌وره‌ی دیکه‌ که‌متره‌.

یانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌که‌ له‌ ڕاگه‌یەندراوێکدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، که‌ داهاته‌کان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 26 که‌میانکردووه‌، هۆکاری سه‌ره‌کیشیان به‌ قه‌یرانی کۆرۆنا و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی هانده‌ران و داخستنی مۆزه‌خانه‌وە به‌ستووه‌ته‌وه‌، که‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 84 داهاتیان به‌هۆیه‌وه‌ له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی بازرگانی ڕاگه‌یاند، به‌راورد به‌ وه‌رزی ڕابردوو مافه‌کانی په‌خشی ته‌له‌ڤیزیۆنی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 14 که‌میانکردووه‌، مافه‌ بازرگانییه‌کانیش به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10 دابه‌زیون‌.

سه‌رباری هه‌موو ئه‌و زیانانه‌، فیران ڕیڤیته‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ئازولگرانا دووپاتیده‌کاته‌وه‌، له‌ماوه‌ی وه‌رزێکدا ده‌توانن زیانه‌ داراییه‌کان قه‌ره‌بووبکه‌نه‌وه‌، له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌ی داهاتووشدا ته‌نها 17 ملیۆن پاوه‌ندیان به‌رده‌ستده‌بێت بۆ به‌کارخستن له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌کاندا.

بابەتی پێشتر

یەکێتیی ئەوروپا پلانی چاودێریكردنی هەڵبژاردنی بۆ ئێستا ڕوونكردەوە

بابەتی دواتر

سوارێز داوای له‌ به‌رشلۆنه‌ کردووه‌ هێرشبه‌رێک بکڕێت، به‌ڵام..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share