کلۆپ لیڤەرپوڵی پاکتاو کردووە و نۆ بە دوو چارەدەکات

لەم وەرزەدا یانەی لیڤەرپوڵ لەسەر ئاستی فرۆشتن جموجۆڵێکی بەهێزی کردووە، لەبەرامبەردا تەنها دوو یاریزانیان کڕیوە.

بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی بەریتانیا، لەم وەرزەدا جموجۆڵەکانی لیڤەرپوڵ تەمومژاوی بوون، بە ڕێککەوتنێکی نێوان یۆرگن کلۆپ و ئیدارەی “ڕێدز”، تاوەکو ئێستا جەیمس میڵنەر، ئەلێکس چامپەرلین، کارڤالیۆ، ئارسەر میلۆ، نابی کیتا و فێرمینۆ فرۆشراون، نزیکیشین لە فرۆشتنی فابینیۆ بە یانەی ئیتیحاد و جۆردان هێندێرسۆن بە یانەی ئیتیفاق، لە هەمان کاتدا تیاگۆ ئالکانتارا کۆتا وەرزی لە لیڤەرپوڵ بەڕێدەکات.

لەسەر ئاستی کڕین، یانە سوورە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا تەنها دۆمینیک سۆبۆسلای و ماک ئالیستەری لە یانەکانی لایپزیگ و برایتۆن کڕیوە.

پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا پێگەی نۆ یاریزانی هێڵی ناوەند و هێرشبردن بە دوو یاریزان پڕدەکرێتەوە؟

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

کۆچی بەکۆمەڵی مان سیتی چی لەپشتەوەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share