فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕێگری لە ساختەكاریی گروپێكی گەشتیاری كرد

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكراكردنی ساختەكاریی گروپێكی گەشتیاری ڕاگەیاند، ویستراوە 24 گەشتیار، كە بەڵگەنامەكانیان فەرمی نەبوون، بگوازرێنەوە بۆ دۆسلدۆرف-ی ئەڵمانیا.

فڕۆكەخانەی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەچێوەى جێبەجێکردنی کاروباری فڕۆکەخانە و کۆنتڕۆڵکردنی ‏گەشتی گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات، دوێنێ ‏لە گەشتێكی سلێمانی- دوسلدۆف، “توانیویانە ڕێگریبکەن لە ‏هەوڵێکى ساختەکاریى گروپێکى گەشتیاران، کە ژمارەیان ٢٤ گەشتیار بوو”.

فڕۆكەخانەكە دەڵێت، ئەو گروپە بە‏نیازبوون گەشتى دەرەوەى وڵات بکەن، “بەڵام دوای وردبینی لە دۆکیومێنت ‏و بەڵگەکانیان، دەرکەوت هەڵگرى جۆرێک لە دۆکیومێنتن کە هیچ بەڵگەیەکى ‏فەرمیی نەبووە بۆ گەشتكردن بۆ دەرەوەى وڵات”، بۆیە گروپەکە گواستراونەتەوە ‏بۆ بنکەى پۆلیسى فڕۆکەخانە و لەئێستادا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان، بڕیاری کۆتاییش لای دادگا دەبێت.‏

فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستخۆشی و سوپاسى بۆ بەرپرس و ئەفسەر و کارمەندانى بنکەى ‏نشینگەى فڕۆکەخانە و تیمەکانى ئاسایش هەیە لە جێبەجێکردنى ‏ڕێکار و ڕێنماییەکانى گەشتکردن و ڕێگەنەدان بە دزەکردنى هیچ کەس و ‏گروپ و گەشتیارێک، کە بیانەوێت بەشێوەى نایاسایی فڕۆکەخانەكە بەکار‏بهێنن بۆ گەشتکردن.‏

بابەتی پێشتر

پلەكانی گەرما بۆ خوار 30 پلە دادەبەزن

بابەتی دواتر

هەڵوێستی جاف و گەرمیانییەكان بەرامبەر ویستی وتاردانی لاهور شێخ جەنگی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share