رێباز حەملان: چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە كۆتا رۆژەكانییەتی و یەكلادەبێتەوە

رێباز حەملان بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە كۆتا رۆژەكانییەتی و یەكلادەبێتەوە “.

دەشڵێت، “من چەند مانگێك لە بەغداد بووم پیلان و عەقڵییەتی ئەوانم خوێندەوە كە نییەتیان چییە بەرامبەر بە هەرێم و دەستكەوتەكانی، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە 11ی 1ی 2025 بە ئامادەبوونی وەزیرە كوردەكان لە بەغداد و بەشێك لە سەرۆكی كوتلە كوردییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە وردیی ئەم دۆخەی ئێستام بۆ باسكردن كە روودەدات”.

راشیگەیاند، ئەوەی روودەدات بەرامبەرمان لە بەغداد سێ هۆكارە كە یەكەم، پیلانێكی سیاسیی زاڵمانەیە و بڕیارێكی نادەستووری و نادادیی و دووەم، بانگەشەی پێشوەختەی لایەنەكانە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و سێیەم، دەستی هەندێك كەس و لایەنی ناوخۆیی ناو هەرێمە كە بەردەوام جێبەجێكاری پیلانەكانی هەندێك لایەنی شۆڤێنیی عێراقین لە هەرێم .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار-دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە…
Total
0
Share