بافڵ تاڵە‌بانی: بڕیارەكانی ئەم دواییە بۆ چاكەی گشتی و خزمەتكردنی خەڵكە

بافڵ تاڵە‌بانی لەگەڵ خزمانی كۆكۆیی كۆبووەوە، بڕیارەكانی ماوەی ڕابردووی بۆ خزمەتكردنی بە چاكەی گشتی وەسفكرد، دووپاتیكردەوە، ئەركی یەكێتی خزمەتكردنی خەڵكە نەك تاقم و گروپ.

بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە‌ ژمارەیەک کەسایەتی عەشیرەتی کۆکۆیی کرد، بەگرنگییەوە ڕۆڵی کەسایەتییەکانی خزمانی کۆکۆیی لە کۆمەڵگەی کوردەواری بەرزنرخاند لە پاراستنی بەھا بەرزەکانی جوامێری و پێکەوەژیان و بەشداری کاریگەریان لە شۆڕش و خەباتی کوردایەتی، بەتایبەت لە شۆڕشی نوێدا کە ھەمیشە پشت و پەنای یەکێتی بوون و لە قۆناغە جیاجیاکاندا لە سەنگەری بەرگری بوون و بۆ ساتێکش پشتیان لە یەکێتی نەکرد، هاوسەرۆك دووپاتیكردەوە، “ئەمە جێگای ستایش و پێزانینمانە”.

بافڵ تاڵە‌بانی پەیوەست بە گۆڕانکارییەکانی یەکێتی و ڕێکخراوەیی، بەرچاوڕوونیی دایە ئامادەبووان و ڕایگەیاند، بڕیارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خزمەتی چاکەی گشتی و بوژاندنەوە و گەشەپێدانی یەکێتی و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانە.

دووپاتیشیكردەوە، بەرنامەی یەکێتی کە بەرنامەی خزمەتە، فراوانتری دەکەین، دەبێت یەکێتی، کە یەکێتی خەڵکە، ئەرکی خۆی کە خزمەتکردنە، بەجێبگەیەنێت، چیتر یەکێتی تاقم و گروپ نییە، کە حزب بۆ بەرژەوەندی شەخسی و لێدان لە بەرژەوەندی گشتی بەکاربھێنرێت.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “چۆن لە ڕابردوودا خزمانی کۆکۆیی پشتیوان و ھاوکاری یەکێتی بوون، داوامان لێتان ئەوەیە بەھەمانشێوە لەم ھەڵبژاردنەشدا لەگەڵمان بن و متمانە ببەخشن بە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان، تا زامنی بەھێزیی پێگەی کورد لە بەغدا و مووچە و قوتی خەڵکی کوردستان بکەین”.

بابەتی پێشتر

كۆچی بەرفراوانی شیلادزێییەكان دەبێتە باسی میدیا جیهانییەكان

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا تا ئاستی نیوە پارەی چەند پڕۆژەیەک دادەبەزێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share