خۆپیشاندانی مامۆستایان و مووچەخۆران دەستیپێكردەوە

بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر گرفتی دواكەوتنی مووچە لە سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەكانی دەوروبەر خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە، لە هەولێریش بۆ رێگری لە خۆپیشاندان هێزێكی زۆری ئەمنی بڵاوەپێكراوە.

لە سلێمانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە مامۆستایان، وانەبێژان و مووچەخۆران لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا كۆبوونەوە و دروشمی داواكاریی مووچە، دامەزراندنی وانەبێژان و بەردەوامیی بایكۆتیان دووپاتكردەوە.

لە هەڵەبجەش بەهەمان شێوە خۆپیشاندان بە ئامادەبوونی توێژە جیاجیاكانی مووچەخۆران بەڕێوەچوو.

لە هەولێریش كە بڕیاربوو كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بەڕێوەبچێت، بەهۆی هێنان و بڵاوەپێكردنی هێزێكی زۆری ئەمنی بۆ بەردەم سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندانەكە ئەنجامنەدرا.

هەروەها دوێنێش عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە یەكێك لە بازگەكانی هەولێر دەستگیركرا و تائێستا ئازادنەكراوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەی کوژراوانی فەلەستینی 12 هەزار کەسی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

بەفربارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share