نەخۆشخانەی هیوا دەبێتە دیجیتاڵ

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەمەودوا نەخۆشەکانمان دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە، دەستیان بگاتە سەرجەم ئەو زانیارییانەی لەسەر مێژووی نەخۆشەکان پێویستیانە، هەروەها هەر نەخۆشێک کاتێک دەچێتە نەخۆشخانەیەکی دیکە، دەتوانێت مێژووەکەی لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە نیشانی پزیشکەکان بدات.

وتیشی، سیستمی نەخۆشخانەکە 60 ملیۆن زانیاریی تێدایە، ئەمەش زانیارییەکی زۆرە و مامەڵەکردن بەم زانیارییانە بە شێوازە تەقلیدییەکە کارێکی قورسە، چونکە کاتێک نەخۆشەکان دەیانویست زانیارییەکانیان بۆ شوێنێکی دیکە بگوازنەوە، دەبوو چەندین فایلی گەورە لەگەڵ خۆیان بگوێزنەوە، پڕۆژەکەش خەونێکی من بووە لەو کاتەوەی کە بوومەتە بەڕێوەبەر.

ئەوەشی خستەڕوو، وەک یەکەم نەخۆشخانەی حکومی، پێنج ئامێریان بۆ خانمانی تووشبوو دابینکردووە تاوەکو کەمترین ڕێژەی قژیان هەڵبوەرێت، هەروەها لە داهاتوویەکی نزیکدا، 10 ئامێری دیکەی هاوشێوە بەردەستدەخرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: عێراق چاوی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە بۆ ناردنی مووچە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن. شیروان میرزا، ئەندامی…
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنی هەرێم و بەغداد واژوو دەکرێت

رۆژنامەی سەباحی عێراقی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت پێش دەستکردن بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد واژوو بکرێت.…
Total
0
Share