ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی پڕۆژەیەكی چوارساڵیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێدەكات، لەوانە پڕۆژەیاسای چەک لە هەرێمی کوردستان، هەروەها پڕۆژەی ستراتیژی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێم.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا چوار تەوەر تاوتوێدەكرێن، لەوانەش، خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان – عێراق)، هەروەها خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای چەک لە هەرێمی کوردستان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا ڕەشنووسی (پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان – عێراق 2021 – 2025) تاوتوێدەكرێت.

هەروەها ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی خستنەڕووی ڕاسپاردەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک دەكات بە ناوی (ئەنجومەنی متمانەبەخشین بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان – عێراق)، بەمەبەستی دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانەبەخشین، بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت سێ دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

کەشناسی ڕوونکردنەوە لەبارەی بومەلەرزەکانی شەو و ڕۆژی ڕابردووی گەرمیان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە مووشەکبارانكردنی كۆرمۆر

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، “پێویستە…
Total
0
Share