رووداوێکی هاتوچۆ لەناو شاری سلێمانی دوو قوربانیی لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە یەکتربڕی ئارام، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە چەند ئۆتۆمبێلێکی تردا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کەمێک پێش ئیێستا لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە یەکتربڕی ئارام، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاهۆ، بەهۆی تیژڕەوەی، لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ، لادانی لە شەقامی سەرەکی و رۆیشتنی بۆ شەقامی بەرامبەر خۆی کێشاوە بە ستونێکی کارەبادا.

دەشڵێت، جگە لە ستونی کارەباکە، ئەو ئۆتۆمبێلە چەند درەختێکیشی شکاندووە و خۆیشی کێشاوە بە سێ ئۆتۆمبێلی دیکەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی باسلەوەشدەکات، لە رووداوەکەدا دوو کەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنی هەرێم و بەغداد واژوو دەکرێت

رۆژنامەی سەباحی عێراقی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت پێش دەستکردن بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد واژوو بکرێت.…
Total
0
Share