دوو یاریزانی دیكەی بەرشلۆنە گەڕانەوە بۆ ڕاهێنانەكان

هەردوو یاریزان جۆردی ئەلبا و پێدری، گەڕانەوە ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانی بەرشلۆنە.

ئامادەكارییەكانی بەرشلۆنە بۆ یارییەكەی بەنفیكا-ی پۆرتوگالی لە چامپیۆنز لیگ دەستیپێكرد و تیمی پزیشكی یانە كەتەلۆنییەكەش چاكبونەوەی پێدری و ئالبای راگەیاند.

هەردوو یاریزانەكە لە سەرەتای ڕاهێنانەكەوە تا كۆتایی بەشدارییان كردووە و هەستیان بە هیچ ئازارێك نەكردووە.

سەرباری ئەوەش، ڕۆناڵد كومان-ی ڕاهێنەر، چاوەڕێی ڕاپۆرتی پزیشكیی دوایین ڕاهێنانی بەرشلۆنە دەكات، كە بریارە سبەی سێشەممە بنووسرێت.

بەرشلۆنە شەوی چوارشەممە كاتژمێر 10:00ی شەو لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بەنفیكا دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

پێکانەکان کۆتایی بە ئیبراهیمۆڤیچ دەهێنن

بابەتی دواتر

عێراق ژمارەی شوێنەوارە دزراوەكان ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆگبا تاوەکو ئاداری 2022 ناگەڕێتەوە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ڕاڵف ڕانیک دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو سەرەتای مانگی ئاداری 2022 پۆل پۆگبا ناتوانێت بگەڕێتەوە. ڕانیک لەبارەی…
Total
0
Share