بەرشلۆنە لە داوەری یارییەکەی بایرن ڕازی نییە

داوەری یاریی نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و بایرن میونشن لە چێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بە دڵی یانە کەتەلۆنییەکە نییە.

بەبڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، ئانتۆنی تایلۆری داوەری ئینگلیزی، یاریی نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و بایرن میونشن لە گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆپنزلیگ سەرپەرشتی دەکات.

تایلۆر لە ژیانی وەرزشییدا دوو یاریی یانەی بەرشلۆنەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی بەڕێوەبردووە، لەهەردوو یارییەکەدا یەکسانبوونیان تۆمارکردووە.

2017 بەرامبەر ئۆڵیمپیاکۆس (0-0)

2021 بەرامبەر پاریس سان جێرمان (1-1)

لە بەرامبەردا، داوەرەکەی ئینگلتەرا چوار یاریی بایرن میونشنی بەڕێوەبردووە، لە سێ یارییدا باڤارییەکان بردنەوەیان تۆمارکردووە، ئەوەش بووەتە جێی گومانی ئیدارە و هاندەرانی بەرشلۆنە.

2016 بەرامبەر ڕۆستۆڤ (5-0)

2017 بەرامبەر ئەندەرلەخت (2-1)

2020 بەرامبەر ئیشبیلیە (2-1)

2022 بەرامبەر ڤیاڕیاڵ – دۆڕاندن (1-0)

بابەتی پێشتر

میدیای یەكێتی وەڵامی بەرپرسانی پارتی دەداتەوە

بابەتی دواتر

عێراق لە "کەنداوی 25" کەوتە کۆمەڵەی سعودیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share