ڤیدیۆی خانویەکی سەرسوڕهێنەر.. بەتەنها لە ناو ئاگری گڕکانەکەی پالما ماوەتەوە

گڕی گڕکانەکەی پالما بووەتەهۆی وێرانبوونی زیاتر لە 300 خانووی ئەو ناوچانەی ئاگری گڕکانەکەیان پێگەیشتووە لە یەکێک لە دورگەکانی ئیسپانیا، کە لە هەفتەی ڕابردوودا تەقیەوە و هەزاران تۆن بەردی ئاگرینی فڕێدایە دەرەوە.

گڕکانەکە سەدان خانووی وێرانکردووە، هەروەها نزیکەی شەش هەزار کەسی ناچاری جێهێشتنی ماڵەکانیان و ئاوارەبوون کردووە، بەڵام ئەو خانووە لەناوەڕاستی کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا بەبێ هیچ زیانێک ماوەتەوە، میدیاکانی جیهان وێنە و ڤیدیۆی ئەو خانووەیان بڵاوکردووەتەوە وەک سەرسوڕمان لە بەرگەگرتنی بەرامبەر گەرمی و دەردراوەکانی گڕکانەکە.

 

میدیا ناوخۆییەکانی ئیسپانیا لەبارەی خانووەکەوە دەڵێن، خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هاوسەری دانیمارکی کە تەمەنیان ئێستا نزیکەی 80 ساڵە و ماوەی دوو ساڵە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە سەردانی خانووەکەیان نەکردووە.

گڕکانەکەی پالما تائێستا بەردەوامە لە تەقینەوە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووە و بەپێی پێشبینی زانایانیش ئەگەری هەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت.

بابەتی پێشتر

هێرشێکی داعش لە دیالە چوار کوژراوی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

یەكگرتوو كۆنگرەكەی هەولێر بە پیلانگێڕی ناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی جیهانیی کیسەڵ-ە

ئەمڕۆ 23ی ئایار بە رۆژی جیهانیی کیسەڵ دیاریکراوە. ئەمڕۆژە لەلایەن رێکخراوێکی ئەمریکییەوە بە ناوی ART دیاریکراوە، وەک هاندانێکی…
Total
0
Share