هەفتەی خوێندەواریی میدیا و زانیاریی جیهانییە

هەفتەی خوێندەواریی میدیا و زانیاریی جیهانییە و کار و چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، زیرەکیی دەستکرد (AI) بە خێرایی شێوازی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەکارهێنانی زانیاری لە فەزای دیجیتاڵیدا دەگۆڕێت، لەگەڵ زیادبوونی تێکەڵبوونی تەکنەلۆژیاکانی AI بۆ پەیوەندییەکانی رۆژانە، داڕشتنی هەواڵەکان، ئەنجامی گەڕان و تەنانەت ناوەڕۆکی بابەتەکان، پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ بەرزکردنەوەی خوێندەواریی میدیا و زانیاری.

لە ساڵی 2021 کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا هەفتەی خوێندەواریی میدیا و زانیاری بەڕێوەبچێت، ئەمەش لەسەر بنەمای پێویستیی بڵاوکردنەوەی زانیاریی راست، ئامانجدار   و روون، هەروەها لەپێناو دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و بڵاوکردنەوەی لەکاتی خۆیدا.

هەموو کەسێک پێویستی بە خاوەنداریەتیی لێهاتوویی میدیایی و خوێندەواریی هەیە بۆ تێگەیشتن لە پرسە هەنووکەییەکان و بەشداریکردن و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکانی بواری زانیاری و پەیوەندیکردن.

ساڵانە هەفتەی خوێندەواریی میدیا و زانیاری جیهانیی بۆنەیەکی گرنگە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پێداچوونەوە بە پێشکەوتنەکان و ئاهەنگگێڕان و بەرزنرخاندنی دەستکەوتەکان بەرەو بەدەستهێنانی “خوێندەواریی میدیا و زانیاری بۆ هەمووان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێک لە مووشەکە چینییەکە دەکەوێتەخوارەوە و ئەگەری هەیە لە ناوچەی نیشتەجێبوونیش بێت

لەگەڵ سەرقاڵبوونی جیهان بە قەیرانەکانی ژینگە، جەنگ، برسێتی و بڵاوبوونەوەی پەتاکان، میدیاکانی چین لە کۆنترۆڵ دەرچوونی مووشەکێکیان ڕاگەیاند،…
Total
0
Share