(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ، ڕیاڵ مه‌دریدی ناچاری یه‌کسانبوون کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می لالیگا، یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ڤیاڕیاڵی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

ئه‌ستێره‌کانی ئه‌نچلۆتی و ئونای ئیمیری له‌ تایمی یه‌که‌مدا هاوتابوون و چه‌ندین هه‌لی مه‌ترسیداریان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ ڕه‌خساند، به‌ڵام له‌ کۆتاییهێنان به‌ هێرشه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.

له‌ تایمی دووه‌مدا هه‌مان سیناریۆکانی تایمی یه‌که‌م دووباره‌بوونه‌وه‌، هه‌ردوو یانه‌ هه‌لی گۆڵکردنیان ڕه‌خساند، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ تۆمارکردنی گۆڵ و یارییه‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

https://streamable.com/4fj7tn

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که (0-0)‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 17 خاڵ له‌پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا به‌رده‌وامبوو، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ژێرئاوگه‌ڕه‌کانی لا سیرامیکا به‌ هه‌شت خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی ئیسپانیا جێگیربوون.

بابەتی پێشتر

پلەكانی گەرما لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

پاریس سان جێرمان 2-0 مۆنتیپیلێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share