بزوێنەرێکی ئەڵمانی دەخرێتە سەر ئارسیناڵ

یانەی ئارسیناڵ خواستی خۆی بۆ جولیان براندت، یاریزانی ئەڵمانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند نوێکردووەتەوە.

یانە مێژووییەکەی لەندەن لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوودا، هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە تەمەن (26) ساڵەکە دەدات.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، کە براندت تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ دۆرتمۆند هەیە، بەڵام خەونی یاریکردنە لە خولی نایابی ئینگلیزی و ئامادەیی نیشانداوە بەر لەو وادەیە درێسی “گانەرز” بپۆشێت.

براندت لە ئێستادا بە باشترین قۆناغەکانی ژیانی وەرزشییدا تێپەڕدەکات، توانای یاریکردنی لە پێگەکانی ناوەندی هێرشبەری (ڕەخسێنەر) و سەنتەر، هەروەها باڵەکانی هێرشبردندا هەیە (ڕاست و چەپ).

لەم وەرزەدا (31) یاریی بەدرێسی “ڤێستیڤالین”ەوە کردووە، نۆ گۆڵ و پێنج ئەسیستی کردووە.

بابەتی پێشتر

ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید ڕووی لە ئەنچیلۆتی وەرگێڕاوە

بابەتی دواتر

ڕایەڵەی یانەکانی "لالیگا" بەرشلۆنە پەکدەخات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مارسێلۆ، لە ئەفسانەوە بۆ بارگرانی

ئەستێرە و کاپتنی پێکهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، مارسێلۆ تواناکانی ڕابردووی لەدەستداوە و وەرزی داهاتوو بۆندەکەی نوێناکرێتەوە. دوای ڕۆیشتنی…
Total
0
Share