بەهۆی هەژارییەوە پیاوێک لە بازاڕێکی باشوری ئەفغانستان، هاوار بۆ فرۆشتنی دوو منداڵەکەی دەکات و دەڵێت، هەریەکێکیان بە کەمتر لە 500 دۆلار دەفرۆشێت.
گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت، دوێنێ پێنجشەممە، باوکێکی ئەفغانی لەبەر هەژاری دەیەوێت منداڵەکانی بفرۆشێت.
ئەو پیاوە بەوکەسانە دەڵێت، لەدەوری کۆبوونەتەوە، کە منداڵە کوڕەکەی ساڵێک تەمەنی تێنەپەڕاندووە بە 220 دۆلار دەفرۆشێت و کچە پێنج ساڵانەکەشی بە 115 دۆلار.
بەهۆی نەمانی حکومەتی ئەفغانستانەوە و هاتنی حکومەتێکی نوێ بەسەرکردایەتی تاڵیبان، بەشێک لە ئەفغانییەکان زیاتر لە جاران دۆخی ئابوریان سەخت بووە و ئیدارەی نوێی ئەفغانستانیش دەڵێت، “سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی خەرجین و لە ئێستادا ناتوانین موچەی موچەخۆران دابین بکەین”.
در بازاری در جنوب #افغانستان، مردم دور خانوادهای جمع شدهاند. پدر خانواده دو کودک خود را به معرض فروش گذاشته است. پسرش را که هنوز یک ساله نشده است، به قیمتی معادل ۲۲۰ دلار میفروشد و دخترش را که ۴ یا ۵ سال دارد به ۱۱۵ دلار.#فقر #طالبان @azhandfaridoonhttps://t.co/WPz74AaOos pic.twitter.com/gvCochJArG
— Independent Persian (@indypersian) September 24, 2021