ترەمپ: ناتانیاهۆ دانوستانی ئێمەی لەگەڵ ئێران پێ ناخۆش نییە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێیوانییە بنیامین ناتانیاهۆ، لەبارەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە نیگەرانبێت.

دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکدا بە کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی راگەیاند، دیداری داهاتووی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە پلەی یەکەم لەسەر پرسی ئێران دەبێت و ئاماژەی بەوەدا، باوەڕی بەوە نییە ناتانیاهۆ نیگەرانبێت لە دانوستانەکانی ئەو دوو وڵاتە.

وتیشی، پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەڕێوەبچێت.

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێران ئەمجارە رێبازێکی ئاشتەوایی زیاتری گرتووەتەبەر، چونکە جاری رابردوو تاران باوەڕی بەوە نەدەکرد هێرشبکەینە سەریان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌…
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا: بەندەرە ئاوییەکانی کەنداو یان دەبێت بۆ هەمووان بێت یان بۆ هیچمان

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتەکانمان بەسەر گەرووی هورمزدا جێبەجێدەکەین. قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسایش و ئارامیی بەندەرە ئاوییەکانی…
Total
0
Share