پارەی جوتیاران لە بەغدادەوە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، بەمنزیکانە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 دەگاتە هەرێمی کوردستان.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاندووە، ئاگادارکراون کە بەشی چوارەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 دەگاتە هەرێم و پشکی جوتیارانی سێ پارێزگای هەرێمی تێدایە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو پارەیەی بۆ جوتیارانی هەرێم دێت، بڕی دوو ملیار و 550 ملیۆن دینارە و وەک بەشی چوارەمی پارەی جوتیاران ڕەوانەدەکرێت.

پارەی جوتیاران بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دەبێت:-

سلێمانی/  یەک ملیار و چوارسەد و پەنجا ملیۆن دینار.

هەولێر/  نۆسەد و پەنجا ملیۆن دینار.

دهۆک/ سەد و پەنجا ملیۆن دینار.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ژەمی سێیه‌می ڤاكسین

بابەتی دواتر

تورکیا تەرمی دوو کاسبکاری کورد و دوو برینداری دایەوە دەست خانەوادەكانیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگرەكەی چیای ئەزمەڕ كۆنترۆڵكرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگرەكەی چیای ئەزمەڕ كۆنترۆڵكرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share