ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی چوارقوڕنە – کانی ماران، ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە، ڕووداوێکی جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری (ئاڤانتی) و (نیسان پاتڕۆڵ) لەسەر ڕێگەی سەرەکیی (چوارقوڕنە – کانی ماران) ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون، کە سەرجەمیان شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلی ئاڤانتییەکە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا”. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share