(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی تۆمارکرد

یانه‌ی یوڤانتۆس پێنجه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر سپیزیا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می کالچیۆ بووه‌ میوانی یانه‌ی سپیزیا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (3-2) له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ستێره‌کانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی یوڤی له‌ خوله‌که‌کانی 28، 66، 72 له‌لایه‌ن مۆیس کین، فیدریکۆ کیێزا، ماتیاس دی لێخته‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی سپیزیا له‌ خوله‌که‌کانی 33، 49 له‌لایه‌ن ئیمانوێل جیاسی و یانیس ئانتیستییه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی خانمه‌ پیره‌که‌ له‌ پله‌ی 18ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی کالچیۆوه‌ سه‌رکه‌وت بۆ پله‌ی 12، له‌هه‌مان کاتدا یه‌که‌مین بردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێیان دوای چوار یاری (دۆڕاندن و یه‌کسانبوون) تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو چوار یانە گەیشتن بە نیوەی کۆتایی یوروپا لیگ یەکلاییدەکەنەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە چوار ڕوبەڕوبوونەوەی یەکلاکەرەوەی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپی “یوروپالیگ” ئەنجامدەدرێن. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا یانەی مانچستەر…
Total
0
Share