كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئیشبیلیە

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئامادەیی تیپەكەی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئیشبیلیە پیشانداو جەختی كردەوە كە ئەوان ڕكابەری لەسەر هەموو ناسناوەكان دەكەن.

وتیشی: ” ئیشبیلیە تیپێكی بەهێزە و یەكێكە لەو یانانەی ڕكابەری لەسەر ناسناوی خولی ئیسپانیا دەكەن.”

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی

– تیپەكە سەلامەتە، كاتمان هەبوو بۆ چارەسەربوون و ئامادەكاری بۆ ئیشبیلیە، یارییەكە قورس دەبێت، بەڵام لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە ئامادەین.

– سێ شەممە یاریمان كردووە و سبەینێش یارییەكی تر دەكەین، تیپەكە لە ڕووی جەستەییەوە باشە، دەمانەوێت چالاكیمان زۆر بێت لە یارییەكەی ئیشبیلیە.

– لۆكا مۆدریچ لە ڕیاڵ مەدرید واز لە یاریكردن دەهێنێت، نازانم كەی بەڵام بیرۆكەی مۆدریچ وایە.

– هازارد سەلامەتە و ئێستا لە قۆناغی كۆتایی چارەسەری پێكانەكەیدایە.

– هیچ وەڵامێكم نییە بۆ لێدوانەكانی كاسانۆ لەسەر ڕیاڵ مەدرید

– توڕە نەبوم بە كاردانەوەی كروس پاش دانیشاندنی، ئەو لە ئاستێكی باڵای پیشەگەریدایە.

– مێندی و مارسیلۆ لە دەرەوەی یارییەكەی ئیشبیلیە دەبن

– گرنگ نییە لەدەرەوە چیم پێدەڵێن، هەموو كەسێك دەتوانێت قسەی خۆی بكات، ئێمە ڕكابەری لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەكان دەكەین.

– خولی ئیسپانیا هێشتا چانسی ئەوەی تیا ماوە چەند تیپێك ڕكابەری تێدا بكات، ئەوەی گرنگە بەردەوام بوونە لە بەدەستهێنانی خاڵ، ئیشبیلیە یەكێكە لەوانەی ڕكابەری دەكات و دەزانین یارییەكەشمان قورسە، بۆیە ئێمەش ئامادەین.

بابەتی پێشتر

بەم ڕێنماییانە و بەبێ برسێتی کێشت داببەزێنە

بابەتی دواتر

چاڤی گرێی ژمارە (3) ی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێرێز جێگرەوەی ئەنچلۆتی دیاریکرد

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بڕیاریداوە یەکێک لە جەنگاوەرانی سەردەمی زێڕین بکاتە جێگرەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share